بەشدار بە تا ئاگاداری دواین ئاگادارییەکان بیت:

بگەڕێ:




فەرید ئەسەسەرد: یەکێتی دژی پێدانی وەزارەتی پێشمەرگە بەگۆڕان نیە

23/04/2014

farid-asasard

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رەتیدەکاتەوە حزبەکەی دژی پێدانی وەزارەتی پێشمەرگە بێت

زیاتر بخوێنەرەوە

ھەرێم کەمال ئاغا: پارتی بەپارەی میللـەت دەنگ و خەڵکی کوردستان دەکڕێت

harem-kamal

ھەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی بادینانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایدەگەیەنێت:

زیاتر بخوێنەرەوە

شێخ جەنگی ساڵەیی بەرەسمی گەڕایەوە نێو ریزەکانی (ی.ن.ک)

22/04/2014

 

dfgfdg

ئەمڕۆ شێخ جەنگی ساڵەیی ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڕەسمی گەڕانەوەی بۆ نێو ریزەکانی “ی.ن.ک” راگەیاند.

زیاتر بخوێنەرەوە

د.نەجمەدین کەریم وەڵامی نەوشیروان مستەفا دەداتەوە

21/04/2014

najmadin-kongra

د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک وەڵامی نەوشیروان مستەفا دەداتەوە، لەمیانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییدا دکتۆر نەجمەدین سەرسورمانی خۆی دەربری بەرامبەر

زیاتر بخوێنەرەوە

عوسمان بانیمارانی گەڕایەوە ناو ریزەکانی (ی.ن.ک)

usman-banimarani

عوسمان بانیمارانی گەڕایەوە ناو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. عوسمان بانیمارانی کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان،

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بۆ پرسی پێکھێنانی حکومەت دواخرا

puk-puk

ھەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی “ی.ن.ک” سەبارەت بەپرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆبوایەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ دوو رۆژی دیکە دواخرا.

زیاتر بخوێنەرەوە

عەبدولوەھاب عەلی: یەکێتی نیشتمانی کوردستان چەند پێشنیازێکیان پێشکەش بە مەسعود بارزانی سەبارەت بە کابینەی نوێ کردووە

19/04/2014

puk-puk

وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەشاری سلێمانی رایدەگەیەنێت کە تائێستا پرسی جێگری سەرۆکی پارلەمانی

زیاتر بخوێنەرەوە

یەکێتی چەند پێشنیازێکیان ئامادەکرد سەبارەت بە بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم

puk-puk

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ بڕیاردان لە‌سەر بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم و تاووتوێکردنی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم کۆبووەوە.

زیاتر بخوێنەرەوە

ھەموو ئەگەرەکان لەبەردەم بڕیاری سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دا کراوەیە

17/04/2014

puk-puk

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە ڕێکەوتنی گۆڕان-پارتی بڵاوکردەوە و، تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ھەموو ئەگەرەکان لەبەردەم بڕیاری سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دا کراوەیە.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە ھەروەکو ھەفتەیەک لەمەوبەر لەسەر وتاری کوردستانی “نوێ”دا، ڕامان گەیاند پێشبینی ڕێکەوتنی “گۆڕان _ پارتی “مان کردبوو کە ئەمڕۆ ھەردوو لایەن بەڕەسمی لەسەر بەشە پۆستەکانی نێوانیان ڕێکەوتن و بەڕەسمیش لە کۆنگرەی ڕۆژنامەگەریدا ڕایانگەیاند.

لەبەشێکی تری ڕٍاگەیەنراوەکەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، سەرباری جەخت کردنەوە لەسەر ھەڵوێستی ڕاگەیەندراوی دوا کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی، سەرقاڵی لێکدانەوەی ھەمەلایەنەی ئەم ڕێکەوتنە سیاسی و پێک ھێنانەی حکومەتە.

ئاماژەبەوەشکراوە کە ھەر ئەمڕۆ وەفدی دانوستانکاری یەکێتی بڕیاری دواکۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتییان لەسەرەتای ئەم ھەفتەیەدا بەبەڕێز سەرۆکی ھەرێم ڕاگەیاندووە، دەربارەی پشکی یەکێتی بەپێی سەنگی یەکێتی.

لەکۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردووە لەسەر کۆی پرسەکان، دوا بڕیاری یەکێتی لەکاتی خۆیدا ڕادەگەیەندرێت، بێگومان ھەموو ئەگەرەکان لەبەردەم بڕیاری سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دا کراوەیە.

کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی “ی.ن.ک” لەسلێمانی کۆتاییھات

13/04/2014

puk-puk

ئەمڕۆ ١٣\٤، مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لە شاری سلێمانی کۆبووەوە ، لە کۆبوونەوەکەدا کە بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و بە ئامادەبونی ھەموو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو ، چەندین تەوەر گفتوگۆیان لە بارەوە کرا لەوانە پرسی پێکھێنانی دواین ھەنگاوەکانی کابینەی نوێی حکومەت و بۆ ئەمەش مەکتەبی سیاسی جەختی لەسەر پێکھێنانی کابینەکە کردەوە لە ماوەی چەند رۆژی ئایندەدا و ھەروەھا باس لەپشکی یەکێتی ویەکلای کردنەوەی پۆستەکانی کابینەی نوێ کراو لەم رووەوە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بیرو رای خۆیان ئاڵوگۆڕ کرد و بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ساز بکرێت بەشێوەیەکی بەرفراوانتر گفتوگۆ لەسەر ئەم لایەنە بکرێت و ھەڵوێستی راشکاوانەی یەکێتی لەم باریەوە بۆ رای گشتی بخرێتەڕوو , لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان کرا و ئاماژە بۆ ئەوە کرا یەکێتی بە بەرنامەیەکی نوێوە درێژە بە بانگەشەی خۆی دەدات و گەرمو گوڕتر بانگەشە دەست پێدەکات و پابەند دەبێت بە بانگەشەیەکی شارستانیەوە , ھەروەک ئەوەش خرایەڕوو کە یەکێتی سبەینێ ١٤-٤ لە بیرەوەری کارەساتی ئەنفالدا وەک رێزلێنانێک لە قوربانیانی ئەو کارەساتە لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بانگەشەی خۆی رادەگرێت .

<< دواتر

هەموو مافێکی ئەم ماڵپەرە پارێزراوە بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان © 2013